کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشانگایەكی فەرهەنگ و كەلەپووری كوردی لە شاری مەهاباد كرایەوە

14:38 - 15 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: پێشانگایەكی تایبەت بە فەرهەنگ و كەلەپووری كوردی بەمەبەستی دەرخستنی شێوەی ژیانی هاووڵاتیانی كورد لە كوردستانی رۆژهەڵات لە شاری مەهاباد كرایەوە.
لەو پێشانگایەدا كۆمەڵێك ئاسەوار و كەلوپەلی مێژوویی خراونەتە بەر چاوی گشتیی كە باس لە ژیانی چەندین نەوە بەر لە ئێستا دەكات.
بەوتەی بەڕێوەبەرانی ئەو پیشانگایە، ئامانج لە كردنەوەی ئەو پێشانگایە زیندوو راگرتنی داب و نەریتی كوردەواری و هەروەها پیشان دانی ژیانی رابردوو بە نەوەكانی ئەورۆی كوردستانە.
ئەو پێشانگایە لە تالاری وەحدەتی شاری مەهاباد لەلایەن كۆمەڵێك لە خوێندكاران و دەرچوانی زانكۆی پەیام نووری مەهاباد كراوەتەوە.

پێشانگای فەرهەنگ و كەلەپووری كوردی لە رێكەوتی ١٢ی خاكەلێوەوە دەستی پێكردووە و هەتا ١٤رۆژ بەردەوام دەبێت.