کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە ئێران نیواونیو دابەزیوە

22:01 - 11 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: بە پێی ئامارە فەرمییەکانی ڕێژیم، پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە ئێران لە ٦ ساڵی ڕابردوودا، ٥٤% کەمی کردووە.

بە پێی ئاماری ڕێکخراوی تۆمارکردنی باری کەسییەتی ڕێژیم، لە ساڵی ١٣٩٦ی هەتاویدا، ٦٠٨ هەزار و ٩٧٧ حاڵەتی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش تۆمار کراوە کە ئەم ڕێژە لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی، ١ میلیۆن و٣٠٠ هەزار حاڵەت بووە، واتە لە 6 ساڵی رابردوودا ٥٤% کەمی کردووە.

بە شێوەی نێونجی لە ساڵی ١٣٩٠ەوە تاکوو ١٣٩٦ی هەتاوی، هەموو ساڵێک ٨ % پێکهێنانی ژیانی هاوبەش کەمی کردووە؛ ئەمەش لە حاڵێکدایە کە هەموو ساڵێک بە ڕێژەی حەشیمەتی لاوان کە تەمەنیان دەگاتە ئاستی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە ئێراندا زیاد دەبێت.

یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی پێکنەهێنانی ژیانی هاوبەش، کێشە ئابوورییەکانە و بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی و ڕاپرسی لە نێو لاوان کە چەند کەس لە کۆمەڵناسان لە ئێران کردوویانە، ٨/٩١ %ی کوڕان لە ئێراندا بە هۆی نەبوونی کار، هاوسەرگیری ناکەن.