کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا داخ و کەسەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لەهەمبەر کردەوەی تیرۆریستیی پاریس دەربڕی و ئەو کردەوەیەی بە توندی مەحکووم کرد.
دەقی پەیامەکە:
بەڕێز: سەرکونسوولی وڵاتی فەڕانسە لە هەرێمی کوردستانی عێراق
وێڕای سڵاو و ڕێز!
هەواڵی کردەوە تیرۆریستییەکانی شەوی ١٣ی نوامبری پاریس کە بوون بە هۆی سەدان کوژراو و بریندار لە خەڵکی مەدەنیی ئەو شارە، بۆ ئێمە جێگای خەم و پەژارەیە.
بەم بۆنەوە داخ و کەسەری خۆمان بە بەڕێزتان و لە ڕێگای ئێوەشەوە بە دەوڵەت و گەلی فەڕانسە و بنەماڵەی شەهید و بریندارەکان ڕادەگەیەنین و هیواخوازین کە بریندارەکانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە هەرچی زووتر برینەکانیان ساڕێژ بێتەوە.
لە هەمانکاتدا بێزاریی خۆمان لەو کردەوە و هەموو کردەوە تیرۆریستییەکان دەردەبڕین و بە توندی مەحکوومیان دەکەین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری
٢٤ی خەزەڵوەری١٣٩٤ی هەتاوی
١٤ی نۆڤامبری ٢٠١٥ی زایینی