![](/weney-mallperr/3971.jpg)
کوردستان میدیا: کۆمیتەی گشتی کۆمەڵەی کولتوری کوردی ـ نوروێژ پەیامێکیان بە بۆنەی ٨ی مارسەوە بڵاو کردەوە.
نوسخەیەک لەو پەیامە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە.
دەقی پەیامەکە:
به بۆنه‌ی هه‌شتی مارس رۆژی جیهانی ژنان، کۆمیته‌ی گشتی کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی له وڵاتی نوروێژ. جوانترین پیروزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ژنانی جیهان به‌گشتی و ژنانی کورد به‌تایبه‌تی و هه‌روەها هه‌موو ئه‌ندامان و لایەنگران و دوستانی خۆی دەکات.
له راستیدا کاتێک دەتوانین له کومه‌ڵگادا باسی ئازادی بکه‌ین که ژن ئازادی هه‌بێ و گه‌یشتن به مافه‌کانی ژنان به یه‌کێک له گرینگ‌ترین دەسکهوتهکانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌له‌که‌مان بناسرێت. هه‌ر به هۆی ئه‌م باوهڕهشهوهیه که له هه‌موو شۆڕشه‌کانی گه‌لی کورددا به‌ردەوام هه‌نگاوی پێویست و به جێی بۆ هه‌ڵگیراوه و داوای مافی یه‌کسانی و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵگا کراوه.
ژنانی کورد له هه‌موو شۆڕشه‌کاندا رۆڵی به‌رچاویان گێڕاوه و ئه‌رکی شۆرشگێڕانه‌ی خۆیان به جێ هێناوه.
له کۆتاییدا، کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی له نورویژ، هیوا خوازه که ژنانی کورد له ناو خۆ و به تایبه‌ت له دەرەوەی وڵات له جاران زیاتر، هه‌وڵ و تێکۆشانی خۆیان چڕ بکه‌نه‌وە و له خه‌بات و کاری رۆژانه‌ی خۆیان بۆ وەدەستهێنانی مافی زیاتر، هه‌وڵ بده‌ن.
ئاواته‌خوازین ژنانی ئه‌ندام و لایەنگر و دوستانی کومه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی زۆر زیاتر له جاران هاوکار و هاوفکری کۆمه‌ڵه کولتوورییه‌کان بن و له‌م ئه‌رکه‌شدا زیاتر هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بکه‌ن.
پیرۆز بێت هه‌شتی مارس رۆژی جیهانی ژنان و دەسته‌به‌ر بێ ماف و ئازادی دێموکڕاتیکهکانیان.
کۆمیتەی گشتی کۆمەڵەی کولتوری کوردی لە نوروێژ