کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کوردی

19:31 - 30 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی هاتنی نەورۆزی ساڵی ٢٧١٣ی کوردی پەیامێکی بڵاو کردەوە.
نوسخەک لەو پەیامە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە کە دەقەکەی بەم چەشنەیە:
خەڵکی خەباتکاری کوردستان
بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیان سیاسی
مامۆستایان و قوتابیانی بە هەڵوێست
نەورۆز، هێمای ژیانەوە و نوێ بوونەوەی سروشت و نوێنگەی بەردەوامی ئۆمێد بەخشییە بە رەوتی ژیانی مرۆڤ لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی.
نەورۆز وەک هێما و بۆنەیەکی نەتەوەیی، دەربڕی سەرکەوتنی هیوا و حەز و خولیایە بەسەر نائۆمێدی و بێ‌هیواییدا، ئاماژەیەکە بۆ رابوون و زیندوو مانەوە رەوتێکی دوور و درێژ لە خەبات و تێکۆشان لەپێناو ئازادی و رزگاری لە دەستی بێدادی دا.
وێڕای پیرۆزبایی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز، ئاواتەخوازین کە ساڵی داهاتوو، ساڵی بەرەوپێش چوون و گەشەی هەرچی زیاتر رەوتی خەباتی ئازادیخوازنە و ماف ویستانەی نەتەوەکەمان بێت لەپێناو وەدیهاتنی ئاواتەکانمان کە ئازادی، رزگاری و خستنە رووی ژیانێکی سەردەمیانە بە هەموو رەهەندەکانی ژیاندا.
یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
٣٠ی رەشەمەی ١٣٩١ی هەتاوی