کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چارەنووسی چالاکانی خوێندکاریی دەسبەسەر کراوی شاری مەریوان ناڕوونە

20:51 - 3 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: دوای تێپەڕینی زیاتر لە ٢٠ رۆژ لە گیرانی ژمارەیەک چالاکی خوێندکاریی کورد لە شاری مەریوان، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و دۆسێەکەیان نییە.


رێکەوتی ١٠‌ی رێبەندان، ٦ چالاکی خوێندکاریی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری مەریوان دەسبەسەر کران.
لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی رادیۆ زەمانە بڵاوی کردۆتەوە، ئەو ٦ چالاکە خوێندکارییە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، لەژێر لێکۆلینەوە دان.
داود قەسیمی کوڕی قادر خوێندکاری کارناسیی رشتەی کۆمەڵناسیی زانستگەی ئازادی تاران، سامان مەحموودی خوێندکاری کارناسیی باڵای زانستگەی ورمێ، خالید محەممەدی خوێندکاری کارناسیی باڵای رشتەی جۆغرافیا، سۆران دانیشوەر خوێندکاری رشتەی شارسازیی زانستگەی کوردستان، محەممەد کۆنەپۆشی خوێندکاری زانستگەی ورمێ و زانا موعینی، ناوی ئەو هاووڵاتییە دەسبەسەر کراوانەن.
ئەو دەسبەسەر کراوانە هاوکات ماڵەکەیان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە پشکێندراوە و کامپیوتێر و زۆربەی کەرەسە شەخسییەکانیان، لەگەڵ خۆیان بردوون.
سامان مەحموودی و سۆران دانیشوەر، پێشتریش لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر و لێپرسینەوەیان لێ کرابوو.