کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغاتی بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان درێژەی هەیە

13:47 - 4 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا : لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە لایەن ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەرز ڕاگیرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، قارەمانان و ڕۆڵەکانی دێموکرات، ٧٠هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، بەرز ڕاگرت.

شمشێر

ڕۆڵە قارەمانەکانی دێموکرات لە گوندی شمشێر سەر بە شاری پاوە، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستانیان بەرز ڕاگرت.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چوو بریتین لە: باشگای وەرزشی، مزگەوتی جامع قەدیم و تازە، جادەی ئەسلیی کرماشان بۆ پاوە، دەوروبەری دێهیاری، زۆربەی گەڕەکەکان و شوێنە کۆنەگانی گوند، دەبیرستان و مەدرەسەی سەرەتایی شمشێر

دوای بڵاوکردنەوەی بەرینی تراکت و پۆستێرێکی زۆر لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی شمشێر، جاش و بەکرێگیراوانی ڕێژیم دەستیان بە کۆکردنەوەی تراکت و وێنەکانی تایبەت بە ٢ی ڕیبەندان کرد و لە ناو گونددا کێشکیان دەکێشا.

سەقز

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری سەقز بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، لەم شوێنانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

گەڕەکەکانی قەوخ، جووتیاران، تەپەی گۆڕە جوولەکە، بەردبڕان، شیوی جووتیاران، تەپەی ماڵان، سەرچەم، شارەوانی، شەهرەکی دانشگا و بیمارستانی تەئمین ئیجتماعی.

هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ و گوندی خوڕخوڕە چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد.

13423.jpg

13424.jpg

13425.jpg

13420.jpg

13419.jpg

13415.jpg

13416.jpg

13418.jpg

13426.jpg

13422.jpg

13430.jpg

13427.jpg

13433.jpg

13432.jpg

13431.jpg

13429.jpg

13428.jpg