کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی رۆژی شەهیدان، لە بۆکان و مەهاباد بەردەوامە

21:19 - 11 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی بۆکان و مەهاباد لە بەڕێوەبردنی چالاکاییەکان بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە بەردەوامن.

بوکان
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەکانی ئاڵەشین، چۆمی مەجید خان و ئەحمەدی کۆر سەربە شاری بۆکان بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردستان، وێڕای ناردنی لەوحی تایبەتیی کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب بۆ بنەماڵەی شەهیدان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
برایمابات، قەڵای رەسووڵە سیت، سێ‌ڕێیانی قارنجە، ئاوایی سریلاوا، ئاغلیان، حوسێن مامە، فەلەکەی حوسێن مامە و قەرە مووسالیان، ناوی ئەو شوێنانەیە کە چالاکیی تەبلیغییانی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە تێدا ئەنجام دراوە.
مەهاباد

گەڕەکەکانی پشتەپ، بەری مەدرەسە، بەری شیلانان، تەپەی کاودان، باخی شایگان، تەپەی قازی، دۆڵی کەروێشکە و زەمینەکانی شارەداری، بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، ئەنجام دراوە و سەدان کورتەنامە بۆ بنەماڵەی شەهیدان نێردراوە.
هەروەها بەو بۆنەوە ئاڵایەکی گەورەی کوردستان لە بەرانبەر بازاری سیگارفرۆشان واتە سەرەتای گەڕەکی باخی شایگان هەڵکرا.