کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری دیواندەرە و ژمارەیەک لە گوندەکانی دەوروبەری سنە، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە بە شێوەی جۆراوجۆر چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزب لە شاری دیواندەرە بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت بەو رۆژە لە نێو تاکسییەکاندا و هەروەها لە شەقامی سەرەکیی شار و قوتابخانەی کچانەی عیسمەت بەڕێوەچوو.
ئەو چالاکییانە لە ژمارەیەک ئاوایییەکانی دەوروبەری دیواندەرە بەڕێوەچوون.
لەلایەکی دیکەشەوە لە ئاوایییەکانی \'\'نییەر و سەرڕێز\'\' لە ناوچەی ژاوەڕۆی سنە چالاکیی تەبلیغی بەو بۆنەوە ئەنجام درا و ئەندامانی حیزب لە بەرانبەر ئاوایی نییەر ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیان هەڵکرد.