کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە کوردستان بەردەوامە

14:58 - 29 بەفرانبار 2715

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ٧٠هەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات تێکۆشەرانی دێموکرات بە بەڕێوە بردنی چالاکیی تەبلیغاتی ئەو ڕۆژەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.


ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ڕەبەت، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر، ڕێزیان لە یادی ٧٠ ساڵەی کۆمار و ٢ی ڕێبەندان گرت.

ڕۆڵە قارەمانەکانی دێموکڕات له شاری ڕەبەت لەو شوێنانە چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد: دەوروبەری شیرکەت تەعاونی، دەوروبەری پاسگای ئینتزامی، دەوروبەری جەنگەڵبانی و مەدرەسەی (ابن سینا)، دەوروبەری پارکی هەوارەبەرزە، دەوربەری (اتش نشانی) و هەروەها لەسەر ڕێگاکانی لیلانێ و هەنداوێ و ناو گوندەکانی سیسێر، نستان، لیلانێ و هەنداوی.

13340.jpg

13341.jpg

13342.jpg

13343.jpg

13344.jpg