کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی ئەندامانی حیزب بەبۆنەی ١٠ خاکەلێوە لە بۆکان و مەریوان بەردەوامە

16:32 - 12 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گوندەکانی دەوروبەری شارەکانی بۆکان و مەریوان بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردستان لە چالاکیی تەبلیغی بەردەوامن.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامان و درێژەدەرانی رێگای سەربەزری شەهیدانی کوردستان، لە شاری بۆکان و گوندەکانی دەروروبەری بە ناردنی نامەی کومیسیۆنی تەشکیلات بۆ بنەماڵەی شەهیدان درێژەیان بە چالاکییەکانیان دا.
حەوڵا تەپەسی، قەرەکەند، نۆبار، باغجە، سەرباغچە، چوار دیوار و پاشبڵاغ، ناوی ئەو گوندانەی ناوچە بۆکانە کە نامەی کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات بۆ بنەماڵەی شەهیدان نێردراوە.
هەروەها لە گوندی \'\'نێ\'\'ی سەربە شاری مەریوان، ئاڵەیەکی گەورەی کوردستان هەڵکراوە و بەو شێوەیە یادی شەهیدانی کوردستانیان بەرز راگرتووە.