کوردستان میدیا: محەممەد مەولانایی دوای نزیک بە دوو مانگ لە دەسبەسەرکرانی، بە دانانی وەسیقەی ٢٥ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.
دەزگای قەزایی شاری مەهاباد چەند رۆژ لەمەوبەر بڕیاری ئازاد کردنی محەممەد مەولانایی بە دانانی وەسیقە دەرکرد و رێکەوتی ٧ی رەشەمە ئەو هاووڵاتییە توانیی وەسیقەکە جێبەجێبکات.
لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا سێچالاکی کرێکاری کورد بە ناوەکانی یووسف ئاب خرابات، واحید سەیدە و محەممەد مەولانایی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی دامەزراوە کرێکارییەکان بڵاوی کردەوە، یووسف ئاب خرابات و واحید سەیدە هەر کام بە ریز حوکمی دانانی وەسیقەی ٢٥ میلیۆن و ٤٠ میلیۆن تمەنیان لەلایەن لقی ٢ی دادگای شاری مەهابادەوە بۆ بڕاوەتەوە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە ئەو دوو چالاکە کرێکارییە نەیانتوانیوە ئەو وەسیقەیە جێبەجێبکەن.