![](/weney-mallperr/13728.jpg)
کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغاتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیمیان بایکۆت کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئهندامان و لایهنگرانی حیزبی دێموکرات له شاری شنۆ بۆ تهحریمكردنی شانۆی ههڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، دهستیان دایه چالاكی تهبلیغییاتی و بە نووسینی دروشم، ئەو هەڵبژاردنایان بایکۆت کرد.
هەروەها ئەندامی حیزبی دێموکرات لە گوندی ئاڵیاوێ سەر بە شاری شنۆ، چالاکیی تەبلیغییان بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیم بەڕێوە بردووە.
ئەو دروشمانە بریتی بوون لە:
دەنگ نادەین بە مانەوەی ڕێژیم، دەنگ نادەین بە دواڕۆژی ناڕوون، ئێمە لە شانۆگەریی هەڵبژاردندا بەشداری ناکەین، دەنگ نادەین بە ڕێژیمی سێدارە، نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی و نەمان بۆ جاش.
هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ، لە شاری بۆكان و سەقز بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەی حیزبی دێموکرات و فایلی دەنگی دەنگ نادەین و تراكت و پوستری تایبەت هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیمیان، بایکۆت کرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش لە بەیانییەیەکدا هەڵبژاردنەکانی خولی دەیەمی مەجلیسی ڕێژیمی بایکۆت کردووە.

![13729.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13729.jpg)