![](/weney-mallperr/13847.jpg)
کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ڕەبەت بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغاتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیمیان بایکۆت کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئهندامان و لایهنگرانی حیزبی دێموکرات له شاری ڕەبەت و سهردهشت بۆ تهحریمكردنی شانۆی ههڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، دهستیان دایه چالاكی تهبلیغییاتی و بە نووسینی دروشم، ئەو هەڵبژاردنایان بایکۆت کرد.
هەروەها خەڵک لە گوندەکانی شاری بۆکان وێنە و پۆستێری پاڵێوروانی مەجلیسی ڕێژیمیان دڕاندووە و هیچ بایەخێک بە هەڵبژاردنەکان نادەن.
لە لایەکی دیکەوە هەر لە شاری بوکان، ڕێژیم بۆ ئەوەیکە خەڵک بڕێتە ستادەکانی هەڵبژاردن بە مینیبووس دەچێتە گوندەکانی ناوچەی چۆمی مەجیدخان، حوسێن مامە، قاڕنجەی گەورە، قەڵای ڕەسوڵە سیت، حاجی ئاباد، ساروقامیش، سریلاوا، حاجی لک، پیرۆڵی باغی و قەرەگۆل بەڵام خەڵک هیچ بایەخێک بەو کارەی ڕێژیم نادەن و جیا لە مۆرەکانی خۆیان کەس ناچێت.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش لە بەیانییەیەکدا هەڵبژاردنەکانی خولی دەیەمی مەجلیسی ڕێژیمی بایکۆت کردووە.