کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاكیی‌ ته‌بلیغاتی‌ بۆ بایکۆت‌کردنی هەڵبژاردنەکان له‌ شارەکانی‌ کوردستان درێژەی هەیە

20:13 - 5 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ و مەهاباد بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغاتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیمیان بایکۆت کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئه‌ندامان ‌و لایه‌نگرانی‌ ‌ حیزبی دێموکرات له‌ شاری‌ شنۆ بۆ ته‌حریم‌كردنی‌ شانۆی‌ هه‌ڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، ده‌ستیان دایه‌ چالاكی‌ ته‌بلیغییاتی و بە نووسینی دروشم، ئەو ‌هەڵبژاردنایان بایکۆت کرد.

هەروەها ئەندامان ولایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له شاری مەهاباد دەستیان دایه چالاکیی تەبلیغاتی بۆ بایکۆت‌کردنی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕیژیمی ئێران.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغاتیی تێدا بەڕێوە چوو بریتین لە:
قەڵای باغی شایگان، مەیدانی ئیستقلال، جاددەی تاقەدار، پارکی میکائیل، پۆمپی بەنزینی مەیدانی ئیستقلال، تێرمیناڵی گوندەکان، مەدرەسەی حاجی عەبدوڵڵا، پۆمپی گازی پشت بیمارستان، بەری شیلانان، شارەداری، پەردە حکمەت، مەدرەسەی سەید یوسف، شەقامی ئەرتەش، فەرمانداری، مەحوەتەی مەنگوڕان، فەلەکەی کۆسار، باغی سەفا و پارکی سەید قوتب ئەو شوێنانەن کە تراکت و پۆستێری تایبەت بە بایکۆت‌کردنی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیم بڵاو کرابوونەوە.

هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێشتریش لە شاری بۆكان و سەقز بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەی حیزبی دێموکرات و فایلی دەنگی دەنگ نادەین و تراكت و پوستری تایبەت ‌هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیمیان، بایکۆت کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش لە بەیانییەیەکدا هەڵبژاردنەکانی خولی دەیەمی مەجلیسی ڕێژیمی بایکۆت کردووە.

13849.jpg

13850.jpg

13851.jpg

13848.jpg

13847.jpg

13845.jpg

13846.jpg

13853.jpg

13850.jpg

13856.jpg

13857.jpg

13854.jpg