کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چوار كرێكاری ئێرانی لە هەرێمی كوردستان بە هۆی رووداوی كارەوە بوونە قوربانی

15:50 - 27 رەشەمه 2712

كوردستان میدیا: لە شاری سلێمانی بە هۆی داڕمانی دیوار و ئاسنەکانی بنكەیەكی نیزامی، كرێكارێكی ئێرانی گیانی لەدەست دا و سێ دیكەش بریندار بوون.
سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٢٧‌ی رەشەمە كرێكارێكی خەڵكی ئێران بەهۆی داڕمانی دیوار و ئاسنەکانی بورجەکێکی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە شاری سلێمانی گیانی لەدەست دا و سێ دیكەش بە سەختی بریندار بوون.

ئەو كرێكارانە سەر بە كۆمپانیای گواستنەوە لە هەرێمی كوردستان بوون.

ماڵپەڕی خەندان بڵاوی كردەوە، ئەو كرێكارانە لەو شوێنە نیزامییە سەرقاڵی دروست كردنی بورجەكی تایبەت بە نیگابانی بوون.
بریندارەكانی ئەو رووداوە دەست بە جێ رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی كراون.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە شوناسی كرێكارەكان نەزانراوە.