کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بەردەوامە لە بەلاڕێدابردنی قوتابییان

17:17 - 13 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران لە شاری مەهاباد دیسانەوە داوای لە قوتابیان کردووە فۆڕمی بەسیج پڕ بکەنەوە و ببنە ئەندامی ئەم دەزگا بەدناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەپرسانی ئەمنییەتی و نیزامیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری مەهاباد، لە ڕێگەی ئیدارەی بەناو پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارەوە فۆڕمی بەسیجیان بۆ قوتابخانەکان ناردووە تاکوو قوتابیان ببنە بەسیج.

ئەو فۆڕمە لە لایەن ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە بۆ قوتابخانەی دارەلەک سەر بە شاروێرانی شاری مەهاباد نێردراوە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کردووە لەو فۆڕمەدا داوا لە قوتابیان کراوە کە ئەگەر خزم یان کەسوکاریان لە ڕیزی هێزەکانی پێشمەرگەدان، ناویان بنووسن.

ماوەیەکە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە شێوەی جۆراجۆر دەستی داوەتە پڕوپاگەندە بەدژی هێزە بەرهەڵستاکرەکانی و دژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران داوای هاوکاری لە خەڵک دەکات.