کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەی پەنابەرانی سووریە لە هەرێمی کوردستان لە ١٠٠ هەزار نزیک بووەوە

16:20 - 7 خاکەلێوه 2713

کوردستان میدیا: ژمارەی پەنابەرانی سووری لە عێراق ١٠٦ هەزار و ٨٢٧ کەسە کە ٩٩ هەزاریان لە هەرێمی کوردستاندا نیشتەجێن.
یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم، وێڕای پژڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاندووە، ٩٩ هەزار و ١٣٨ پەنابەری سووری لە هەرێمی کوردستاندا نیشتەجێن.
ئەو لێپرسراوە راشیگەیاندووە، پارێزگای دهۆک بە ٧٠ هەزار و ٦٦٣ پەنابەرەوە زیاترین رێژەی پەنابەرانی سووریی لەخۆ گرتووە و پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر، بە ریز ٧ هەزار و ٧٩ پەنابەر و ٢١هەزار پەنابەریان لەخۆ گرتووە.
دوکتور دیندار زێباری یاریدەرەری بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوە ئاشکراشی کردووە، لە رۆژێکدا ٩٠٠ پەنابەری سووری دەگەنە خاکی هەرێمی کوردستان.
زۆربەی پەنابەران خەڵکی شارەکانی حەسەکە و قامیشلوون.