کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەیەک فیلمی کوردی لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی لە ئەمریکادا نمایش دەکرێن

18:30 - 7 خاکەلێوه 2713

کوردستان میدیا: ١٠ فیلم لە بەرهەمەکانی سینەماکارانی کورد لە فێستیڤاڵی فیلمی ناشڤیل لە وڵاتی ئەمریکادا بەشداریی دەکەن.
رۆژنامەی ئینگلیزی ناشڤیل بڵاوی کردەوە، بەشێک لەو فیلمانە کە بڕیارە مانگی داهاتوو لەو فێستیڤاڵەدا نمایش بکرێن، بەرهەمەکانی بەهمەن قوبادی سینەماکاریی ناوداری کوردن.
هەر لەو پێوەندییەدا کۆمەڵێک کورتە فیلمی کوردیش لەو فێستیڤاڵەدا نمایش دەکرێن و لەگەڵ دەست پێکردنی فیستیڤاڵەکە شاندێکی تایبەتی لە هەرێمی کوردستانەوە بەشدار دەبن.
سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە، نزیک بە ٥٠٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکە بانگهێشتی شاری ناشڤیل (Nashville) لە ئەمریکا کراون.


دیاری رۆژنامەی كوردستان/ رۆژ ژمێری ساڵی ٢٧١٣ی كوردی