کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەیەک هاووڵاتیی عەرەب لە ئەهواز دەسبەسەر کران

18:52 - 30 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: ژمارەیەک هاووڵاتیی عەرەبی ئەهوازی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرلە بەیانیی رۆژی یەکشەممە ٢٩ی رێبەندان، هێزە ئەمنیەتییەکان هێرشیان کردە سەر کووی شکارە و چەندین هاووڵاتیی دانیشتووی ئەو ناوچەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رایانگواستوون.
عەباس حەیدی، قاتیع حەیدەری، ئەرکان سەواری، سەلام سواری، عالی ناسری، سەمیر حەیدەری، ساڵح سواری و موجاهید ناسری، ناوی ژمارەیەک لەو دەسبەسەر کراوانەیە کە رۆژی یەکشەممە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە لە ئەهواز دەسبەسەر کراون.
بەوتەی چالاکانی ئەهوازی هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیم لەم چەند رۆژەی دواییدا بۆ دروست کردنی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو چالاکانی عەرەبی ئەهوازدا، لەژێر ناوگەلێکی جۆراوجۆر ئەو هاووڵاتیانەیان دەسبەسەر کردووە.
لە رۆژانی رابردووشدا دەیان کەسی دیکە لە ئەهواز دەسبەسەر کران کە بنەماڵەکانیان هەتا ئێستا لە چارەنووسی رۆڵەکانیان هیچ زانیارییەکیان نییە.