کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەیەکی بەرچاو لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی چایی، لە ئێران داخراون

16:27 - 5 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: لێپرسراوێکی رێکخراوی چایی رایگەیاند، بەهۆی داخرانی بەشێکی بەرچاو لە کارگەکان زیاتر لە ٢٠ هەزار تۆن چاپی لە ئەنبارەکاندا ماونەتەوە.


عەبدولغەفار شوجاع وتی: هۆکاری سەرەکیی داخرانی ئەو کارگەیانە دەگەڕێتەوە بۆ سیاسیەتی هەڵەیدەوڵەت.
ئەو لێپرسراوەی پێشووی رێکخراوی چایی وتیشی: لە روانگەی لێپرسراوانی رێژیمی ئێرانەوە، رێکخراوی چاپی هەڵوەشاوەتەوە و هیچ بایەخێکی پێ‌نادەن.
پێشتریش هەواڵدەریی ئیلنا لە زاری بێهزاد سازەندە جێگری بەرپرسی سەندیکای کارگەکانی چایی باکووری ئێرانەوە بڵاوی کردبووە، بەهۆی سیاسەتی نابەرپرسانەی دەوڵەت لە بواری کڕینی گەڵای سەوزی چایی لە وەرزێڕانی ئەو پیشەیە، زیاتر لە ٦٥ کارگەی بەرهەمهێنانی چایی لە ئێران داخراون.
لە کۆی ١٨٠ کارگەی بەرهەمهێنانی چایی لە باکووری ئێران، ٦٥ کارگەیان داخراون و ١١٥ کارگەش بە شێوەی نیوەچڵی چالاکییان هەیە.
داخرانی ئەو رێژە کارگەیەی بەرهەمهێنانی چایی، کاریگەریی نەرێنیی لەسەر باری ژیانی ٦٠ هەزار بنەماڵەی وەرزێڕ و ٣٢٥٠ کرێکاری کارگەکانی بەرهەمهێنانی چایی لە دوو پارێزگای گیلان و مازندەران لە باکووری ئێران هەبووە و ئەو رێژەیە لە کار، بێکار کراون.