کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێك لەشاری بۆكان بووە قوربانی دەستی دیاردەی كیف دزین

16:11 - 19 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: ژنێك لەشاری بۆكان لە كاتی چوونە دەر لە ماڵەوە لەلایەن موتورسوارێكەوە هێرشی كرایە سەر و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، زوهرە شێرزاد تەمەن ٥٠ ساڵ و خێزانی كەماڵ، لەكاتی هاتنە دەر لە ماڵی خزمێكیان لە شاری بۆكان لەلایەن موتورسوارێكەوە بەمەبەستی دزینی كیفەكەی هێرشی كرایە سەر.
بە وتەی یەكێك لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە، كاتێك كە موتورسوارەكە ویستۆیەتی كیفەكە لە دەستی دەربێنی لەلایەن ئەو ژنە تەمەن ٥٠ ساڵەیە خوراگری كراوە و لە ئەنجامی راكێشانی لەلایەن ئەو موتورسوارەوە وە عەرز كەوتووە و زەربەی مێشكی پێ‌گەیشتووە.
ئەو رووداوە رێكەوتی ١٠ی خاكەلێوە كاتژمێر دوازدەی نێوەرۆ رووی داوە و لەو كاتەوە زوهرە شێرزاد لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد لە كۆمادا بوو.
شێرزاد رێكەوتی ١٨ی خاكەلێوە لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد گیانی لەدەست دا.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە شوناسی موتورسوارەكە كە دوو كەس بوونە روون نەبۆتەوە.