کوردستان میدیا: ژنێکی بەندکراوی خەڵکی شاری نەغەدە لە زیندانی ئێوینی تاران، بەهۆی ئیعتراز بە رەوشی ناڵەباری خۆی لە ناو گرتووخانە، مانی لە خواردن گرت.
مریەم موقەدەسی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی بە تۆمەتی چالاکی و تەبلیغ دژی نیزام و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر کرا.
ئەو چالاکە سیاسییە ژنە لەلایەن دەزگا قەزایییەکانی رێژیمی ئێرانەوە ٩ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
مریەم موقەدەسی ماوەی سێرۆژە لە گرتووخانەی ئێوین بەهۆی ناڵەباریی دۆخی خۆی و هەروەها خراپیی بەندی ژنان لە بواری تەندروستییەوە مانی لە خواردن گرتووە.
هەر لەو پێوەندییەدا چالاکانی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی بڵاوی کردەوە، مریەم لە گرتووخانەی ئێوین تووشی نەخۆشی گورچیلە بووە و لەلایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە هیچ گرینگیەکی پێنادرێت.

مریەم موقەدەسی