کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کونترۆڵی شارێكی گەورە لە رۆژهەڵاتی سووریە كەوتە دەستی ئەرتشی ئازادەوە

20:45 - 15 رەشەمه 2712

كوردستان میدیا: ئەرتشی ئازادی سووریە توانیی كونترۆڵی شاری الرقا لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بگرنە دەست و هاوكاتیش پەیكەری حافز ئەسەدیان تێكشكاند.
نوێنەری بەرەی یەكگرتوویی سووریە وێڕای پژڕاست كردنەوەی ئەم هەواڵە، وتی: ئەوە بۆ یەكەمین جارە كە شارێكی ئاوا گەورە دەكەوێتە دەستی ئەرتشی ئازادەوە.
شاری ئەلرەقا ناوندی پارێزگای ئەلرەقایە و لە نزیك رووباری فورات هەڵكەوتووە و لەحاڵی حازردا نزیك بە ٨٠٠ هەزار دانیشتووی هەیە.
ئەرتشی ئازاد هاوكات لەگەڵ بەدەستەوە گرتن و كونترۆڵ کردنی ئەو شارە، پارێزگاری ئەو ئوستانەشیان دەسبەسەر كردووە.
ئەو نوێنەرەی بەرەی یەكگرتوویی شۆرای سووریە وتیشی: زۆربەی سەرچاوە نەوتییەكان لە رۆژهەڵاتی وڵاتی سووریە هەڵكەوتووە و شاری ئەلرەقا بە شوێنێكی ستراتیژی دێتە ئەژمار.
هەر لەو پێوەندییەدا هاووڵاتییانی سووریە پەیكەری حافیز ئەسەد سەركۆماری پێشووی سووریەیان كێشاوەتە خۆارێ.

3911.jpg


لەلایەكی دیكەوە هەواڵدەریی دویچەوێلە بڵاوی كردۆتەوە، بە دەستەوە گرتنی كونترۆڵی ئەو شارە لە كاتێك دایە كە رێكەوتی ١٤‌ی رەشەمە ٤٨ كەس لە هێزە نیزامییەكانی سووریە لە پارێزگای الانبار لە عێراق لە ئەنجامی هێرشێكدا كوژراون.
ئەو ٤٨ كەسە دوای بە دەستەوە گرتنی خاڵی سنووری یەعرەبیە لەلایەن ئەرتشی ئازادەوە، بۆ خاكی عێراق هەڵاتبوون.