کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی دەرکراوی کارخانەی فوولاد زاگرۆسی کوردستان لە بەردەم مەجلیس

16:54 - 6 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: کرێکارانی لەسەر کار دەرکراوی کارخانەی فوولاد زاگرۆسی کوردستان لە بەردەم مەجلیسی رێژیمی ئێران لە تاران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرلە بەیانیی رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، کرێکارە دەرکراوەکانی کارخانەی فوولادی زاگروس لە شاری قوروە، سەرلە نوێ کۆبوونەوەی نارەزایەتییان بەڕێوەبرد و خوازیاری گەڕانەوە بۆسەر کارەکانیان بوون.

6862.jpg


زیاتر لە ٢٣٥ کرێکاری لەسەر کاردەرکراوی ئەم کارخانەیە لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی رۆژی یەکشەممەی بەردەم مەجلیس، خوازیاری وەرگرتنی مووچە دواکەوتووی خۆیان بوون که ماوەی چەند مانگی بەسەردا تێپەڕ بووە.
ئەم کرێکارانە هەتا ئێستا، چەندین کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان لە بەردەم مەجلیس، ئوستانداریی کوردستان، ئیدارەی کاری ئوستانی کوردستان و فەرمانداری قوروە بەڕێوە بردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ وەڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.