کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمکوژی لە سووریە/ لە رۆژێکد ١٤٠ کەس کوژراون

20:41 - 16 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریە بڵاوی کردەوە، ژمارەی کوژراوانی رۆژی شەممە رێکەوتی ١٥ی رێبەندان، لە ناوچە جیاجیاکانی سووریە گەیشتووەتە ١٤٠ کەس.
بەپێی ئەم سەرچاوەیە، ٣٥ کەس لەم کوژراوانە دانیشتووی گەڕەکێکی شاری حەلەب بوون کە لەلایەن ئەرتشی سووریەوە کوژراون.
لە نێو ئەم کوژراوانەدا ٢٤ منداڵ و ١١ ژن بوونی هەیە و ٥٥ کەسیشیان لە ریزەکانی ئەرتشی ئازادی سووریەدا کوژراون.
لە دەسپێکی شۆڕشی سووریەوە زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس لەو وڵاتە کوژران و بە هەزاران کەسی دیکەش بریندار و ئاوارە بوون.
ئەمە لە حالیکدایە کەمەعاز خەتیب بەرپرسی بەرەی یەكگرتوویی سووریە رایگەیاندبوو، ئوپۆزیسیۆنی سووریە داوا لە وڵاتانی بیانی دەكا هەتا بنكە و بارەگاكانی لێپرسراوانی رێژیمی ئەو وڵاتە بكەنە ئامانج.
خەتیب وتیشی: ئەگەر هەوڵەكان بە مەبەستی لاچوونی بەشار ئەسەد بێ‌ ئاكام بمێنێتەوە، داوا لە وڵاتی بیانی دەكەین كە شوێنە گرینگەكانی بەرپرسانی رێژیمی بەشار ئەسەد بوردمان بكەن.
ئەمە لە حاڵێك دایە كە چەند رۆژ لەمەوبەر موعاز خەتیب رایگەیاندبوو، ئەگەر رێژیمی سووریە ویستەكانمان وەدی بێنێت ئامادەی وتووێژ دەبین.
دوابەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی وتووێژ لەگەڵ رێژیمی بەشار ئەسەد لەلایەن مەعاز خەتیبـەوە، ئەنجومەنی نیشتمانی سووریە هەر چەشنە دانووستانێكی رەت كردەوە.