![](/weney-mallperr/4033.jpg)
کوردستان میدیا: کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ئوریبرۆ، بە بۆنەی رۆژی جیهانیی ژنان شەو ئاهەنگێکیان ساز کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرەتای رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان و خەبات و تێکۆشانی سەرجەم ژنانی جیهان دەستی پێ کرد.
پاشان لەلایەن هەڵاڵە سەعادەتپوور بەرپرسی کۆمیتەی ئوریبرۆ بە خێرهاتنی بەشداربوان کرا و پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات ــ ئوریبرۆ لە لایەن سەید عومەر حوسێنییەوە خوێندرایەوە.
دواتر پەیامی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنان ــ ئوریبرۆ لەلایەن شەهلا حەریرییەوە پێشکەشی ئامادەبوان کرا و پاشان پەخشانێک لەلایەن هەڵاڵە سەعادەتپوورـەوە خوێندرایەوە و لەدرێژەی بەرنامەکەدا چەندین کێبڕکێ بەڕێوەچوو.
کۆڕی مووزیکی جۆش و هونەرمەند ئارمان محەممەدی بە وتنی گۆرانی، رێوڕەسمەکەیان زیاتر رازاندەوە.