کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە بریندار کرا

20:22 - 11 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران لە کۆڵبەرانی کوردی ناوچەی تەرگەوەڕی ئورمیه، برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٠ی خەزەڵەوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران بە شێوەیەکی راستەوخۆ تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کوردی ناوچەی تەرگەوەڕی ئورمیه کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی کەریم عەرەبی کوڕی جادر بە توندی بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە کوردەی خەڵکی گوندی ئەنبێی ترگەوەڕی ئورمیه بەهۆی قووڵ بوونی برینەکەی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئورمیه راگوێزرا.

رۆژانه کۆڵبەران و هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان و لەنێو جادەکاندا دەبنە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئێران و بەم هۆیەوە دەکوژرێن، یان بریندار دەبن.