![](/weney-mallperr/4090.jpg)
کوردستان میدیا: بەرپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەیدا، هاتنی جێژنی نەتەوەیی نەورۆزی بە گەلی کورد و گەلانی ئێران و هەروەها ئەو گەلانەی کە ئەو جێژنە بەڕێوە دەبەن، پیرۆزبایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، محەممەد سەدیق کەبوودوەند لەم پەیامەدا هیوای خواستووە ساڵی نوێ، سەرەتایەک بێت بۆ ئازادیی گەلانی ئێران و گەلی کورد بەتایبەتی و ئەو گەلە لە رەنج، هەژاری، ترس و دڵەڕاوکێ رزگاری بێت.
محەممەد سەدیق کەبوودوەند لەم پەیامەدا،رزگاریی نەتەوەی کورد لە بێمافی و ستەمی نەتەوەیی، ئازادیی سیاسی لە بەند و رزگار بوون لە سەرکوت، ژیان لە ئاشتەوایی و خۆشبژیوی، تەناهیی مرۆیی و مافی مرۆڤ بۆ کۆمەڵگای کوردی و نەتەوەکانی ئێران و کۆمەڵگای مرۆڤایەتیی لە ساڵی نوێدا ئاواتەخواز بوو.