کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرووپی سەنتەری هاوبەشی لوڕ كۆنسێرتێكیان لەوڵاتی فەرانسە پێشكەش كرد

17:42 - 15 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: گرووپی مووزیكی سەنتەری هاوبەشی لوڕ لە شاری پاریس كونسێرتێكی هونەرییان پێشكەش كرد.
گرووپی مووزیكی سەنتەری هاوبەشی لوڕ كە لە هەرێمی كوردستانە، لەلایەن پەیمانگای جیهانی عەرەب كە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی فەرانسەیە، بانگهێشت كرابوون.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی کردەوە، ئەو گرووپە لە وڵاتی فەرانسە كۆنسێرتی گورانی و مووزیكی رەسەنی كوردییان پێشكەش بە ئامادە بوان كرد.

4291.jpg

گورانییەكان بە زاراوەی لوڕی، كەڵهوڕی، لەكی و سۆرانی ئامادە كرابوون.
بڕیارە سەنتەری هاوبەشی لوڕ لە رۆژانی داهاتوو بەمەبەستی ساز كردنی كۆنسێرت سەردانی وڵاتانی ئورووپایی بکات.