کوردستان میدیا: گرووپی توێژینەوەی گرتنی سەرەڕۆیانەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بڕیارێکدا زیندانی کردنی محەممەد سەدیق کەبوودوەندی به سەرەڕۆیانە لە قەڵەم داوە و داوای ئازادیی ناوبراوی کردووە.
ئەو گرووپە لە ٦٥مین دانیشتنی خۆیدا لە رێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەر هەتا ٣ی سەرماوەزی ١٣٩١، سەرەڕای ئامادە نەبوونی ئێران ئەو بڕیارەی راگەیاند.
بەگوێرەی ئەم بڕیارە، بێبەش کردنی کەبوودوەند لە ئازادیی بیرکردنەوە نایاسایییە و بە پێچەوانەی بەندەکانی ٩، ١٠، ١١، ١٨، ١٩ و ٢١ی کونڤانسیۆنی جیهانیی مافی مرۆڤ و هەروەها بە پێچەوانەی بەندەکانی ٩، ١٤ و ١٩ی جاڕنامەی نێودەوڵەتیی مافی مەدەنی و سیاسییە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، ئەو گرووپە بەپێی بڕیاری دەرکراو، داوای لە دەوڵەتی رێژیمی ئێرانی کردووە کە بەڕێز کەبوودوەند بە مەبەستی دەرمان بخرێتە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە.
گرووپی توێژینەوەی گرتنی سەرەڕۆیانەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، راشیگەیاندووە: بەپێی بەندی ٥ی ماددەی ٩ی جاڕنامەی نێودەوڵەتیی مافی مەدەنی و سیاسی، محەممەد سەدیق کەبوودوەند دەبێ مافی داخوازیی غەرامەی پێ بدرێت.
ئەو گرووپە داوای لە رێژیمی ئێران کردووە کە ئەو داخوازییانە بە جیدی وەربگرێت.