کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆمەڵەی كولتووری كوردی ـ نوروێژ كۆبوونەوەیەكی گشتیی پێك‌هێنا

00:52 - 20 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: بە بەشداری زۆربەی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری كۆمیتەی گشتی و هەموو كۆمیتە ناوچەكانی كۆمەڵەی كولتووری كوردی و سەید رەسووڵ سەید ئەحمەدی نوێنەری كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لە وڵاتی نۆروێژ كۆبونەوەیەكی گشتی لە ئۆسلۆ پێكهات.


بەپیی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرەتا سمكۆ بێكەس بە نوێنەرایەتی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری كۆمیتەی گشتی كولتوری كوردی ـ نوروێژ بەخێر هاتنی میوانەكانی كرد و دواتر سروودی ئەی رەقیب خوێندرایەوە و خولەكێكیش بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاكی شەهیدان راگیرا.
هەر لەو پێوەندییەدا هیوا ئەحمەدی بەرپرسی كۆمیتەی گشتیی چەند وتەیەكی لەسەر چۆنیەتی كاری كۆمەڵەی كولتوری كوردی و هەروەها باسێك لەسەر بەخشنامەیەكی تایبەت بە كاری كۆمەڵەی كولتوری و كارەكانی داهاتووی ئەو ناوەندە و تێكەڵ بوونی كولتوورەكان لەگەڵ كولتوری كوردیی باس كرد.


بەشێكی‌تری كۆبونەوەكە تەرخان كرابوو بە سەرنج و بیروڕا گۆڕینەوەی بەشدار بووانی كۆبونەوەكە و دوایین بەشی كوبوونەوەكە پەسەند كردنی بەخشنامەی كاری بۆ كاری داهاتووی كۆمەڵەی كولتوری كوردی بوو.

4350.jpg