![](/weney-mallperr/3719.jpg)
کوردستان میدیا: ئیدارەی بەرقی شاری مەریوان بە بیانووی دانانی کونتۆری بەرق پارەی لە هاووڵاتییانی ئەو شارە وەرگرتووە و هەتا ئێستا ئەو بەڵێنییە جێبەجێنەکراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لێپرسراوانی ئیدارەی بەرقی مەریوان ماوەی ٢ هەتا ٣مانگە ئەو پارەیان لە خەڵکی وەرگرتووە و بەڵێنییان پێداون کە کونتۆری بەرقیان بۆ دابنێن.
یەکێک لەو کەسانەی کە پارەی لێوەرگیراوە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند: هەتا ئێستا بۆ چەندین جار سەردانی ئیدارەی بەرقم کردووە و داوای جێبەجێکردنی بەڵێنییەکەیانم لێکردوون، بەڵام هیچ وڵامێکیان پێنەداومەتەوە.
ئەو هاووڵاتییە وتیشی: بڕیارە سەرجەم ئەو کەسانەی کە پارەیان لێوەرگیراوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەبەردەم ئیدارەی بەرقی مەریوان کۆ ببینەوە.