کوردستان میدیا: بەرپرسانی ئیسرائیلی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بەرجام پێداگری زیاتر دەکەن و هەوڵەکانیان چڕتر کردووەتەوە.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز بڵاوی کردووەتەوە، کە ئیسرائیل هەوڵ نادات لەگەڵ ڕێژیمی ئێران‌دا شەڕ بکات و ئەو ئیددعایەی بەرپرسانی ئیسرائیلیش ڕۆژێک دوای ئەوە دێت، کە ئەو وڵاتە بەڵگە لەسەر چالاکییە ناوکییەکانی ڕابردووی ئێران دەخاتە ڕوو.
ڕۆیتێرز باسی لەوەش کردووە، سەرکۆماری ئامریکا دانڵد ترامپ پشتیوانی لە نوێترین هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی ناو‌کی دەکات، کە ئامانج لەو هەوڵانەش ڕاگرتنی بەرنامە ناوکییەکەی ڕێژیمی ئێرانە.
چەند ڕۆژ پێش بنیامین نێتانیاهوو، سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل له پرێس‌کۆنفڕانسێک‌دا کە ڕاستەوخۆ لە ته‌له‌فزیۆندا بڵاو دەبووەوە، ڕایگه‌یاند که ئیسرائیل ژماره‌یه‌كی زۆری زانیاریی نهێنی له باره‌ی پرۆگرامی ناوکیی ڕێژیمی ئێران به‌ده‌ست هێناوه، كه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه ڕێژیمی ئێران له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناو‌کی به‌رده‌وامه.
نێتانیاهوو له‌و پرێسکۆنفڕانسەدا ئاشکرای کرد، که ئیسرائیل ١١٠ هه‌زار به‌ڵگه‌ی كۆ كردووەته‌وه، كه ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه ڕێژیمی تاران ده‌سهەڵگری پرۆگرامه ناوکییە‌كه‌ی نه‌بووه و هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی بۆمبی ناو‌كی ده‌دات و ئاشكراشی كرد، ڕێژیمی ئێران چالاکی ناوکیی خۆی گواستووەته‌وه شوێنێكی شاراوە.
ڕێککەوتنی بەبێ ناوەرۆک و لەرزۆکی بەرجام لە نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ڕێژیمی ئێران، لە بەرەبەری ڕۆژانی چارەنووسسازیە.
دانڵد ترامپ، سەرکۆماری ئامریکا ڕێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕ، دوایین بڕیاری خۆی لە بارەی ڕێککەوتنی ناو‌کی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دەدات.