کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسراییل: لە ئەگەری شکستی دانووستانەکان، هێرش دەکەینە سەر ئێران

16:52 - 9 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: جێگری وەزیری بەرگریی ئیسراییل وتوویەتی، لە ئەگەری شکستی دانووستانە ناوکییەکانی ئێران، هێرشی نیزامی دەکەینە سەر ئێران

هەواڵدەریی فەڕانسە لە زاری \'\'دانی دانۆن\'\' وەزیری بەرگریی ئیسراییلەوە بڵاوی کردەوە، لە ئەگەری شکستهێنانی دانووستانە ناوکییەکانی رۆژئاوا لەگەڵ رێژیمی ئیسلامیی ئێران، ئیسراییل یەکلایەنە هێرش دەکاتە سەر ئێران.
\'\'دانی دانۆن\'\' لەو بڕوایە دایە کە ئیسراییل دەبێ هەتا مانگی مەی ٢٠١٤ی زایینی، کۆتایی بە هەڕەشەکانی رێژیمی ئێران بێنیت.
جێگری وەزیری بەرگریی ئیسراییل هەروەها وتوویەتی: ئیسراییل نابێ لەپێوەندی لەگەڵ ئێراندا تووشی هەڵە بێت و هەر هەڵەیەک لەلایەن ئیسراییلەوە بە مانای لەناوچوونی ئیسراییلە.
لەو پێوەندییەدا پێشتریش \'\'زەعەڤ ئەلکین\'\' جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسراییل وتبووی: ئیسراییل لەو بڕوایە دایە کە کێشەی ناوکیی ئێران لە رێگای دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێ، بەڵام لە ئەگەری شکسهێنانی دانووستانەکان و وەڵامدەر نەبوونی هەوڵەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەمەڕ چارەسەریی ئەو کێشەیە، ئیسراییل یەک سات لە هێرشی نیزامی بۆسەر ئێران دوڕدونگی ناکات\'\'.
لەلایەکی دیکەوە ماوەیەک پێش ئێستا رۆژنامەی \'\'هیوون\'\'ی ئیسراییلی کە یەکێک لە رۆژنامەکانی نزیک لە دەوڵەتی ئیسراییلە، لە پێوەندی لەگەڵ هێرشی نیزامی بۆسەر ئێران راپرسییەکی ئەنجام دا کە بەگوێرەی ئەو راپرسییە ٦٥،٥%ی هاووڵاتییانی ئیسراییلی هاوڕای هێرشی نیزامیی ئیسراییل بۆسەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئێرانه.
هاوڕابوونی زیاتر لە سەدا ٦٥ی هاووڵاتییانی ئیسراییل لە کاتێک دایە کە ئەوان خوازیاری ئەوە بوون کە بە بێ رەزامەندیی کۆمەڵگای جیهانی ئەو هێرشە نیزامییە لە دژی ئێران ئەنجام بدرێت.