کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیعدامە بە کۆمەڵ و نهێنییەکان لە گرتووخانەی \"وەکیل ئاباد\"ی مەشهەد

21:50 - 9 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: لە درێژەی ئیعدامە نهێنییەکانی گرتووخانەی وەکیل ئابادی مەشهەد، هەر هەفتە لانی‌کەم ٢٠ کەس ئیعدام کراون.


رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، ئیعدامە نهێنییەکان لە رەزبەری ساڵی ١٣٩١ـەوە دەستی پێ کردۆتەوە و هەتا ئێستا درێژەی هەیە.
لە راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێراندا هاتووە، رێژیمی ئێران ماوەیەک بوو بەهۆی زەخت و گوشارە نێودەوڵەتییەکان رێژەی ئیعدامەکانی کەم کردبووەوە، بەڵام ئێستاکە هەمدیسان دەستی پێ کردۆتەوە.
بەپێی ئەو راپۆرتە تەنیا لە دوو مانگی زایینیی ئوکتوبر و دێسامبردا ٨٥ کەس لە گرتووخانەی وەکیل ئاباد ئیعدام کراون.
هەر لەو پێوەندییەدا لەسەرەتای مانگی رێبەندانی ئەمساڵەوە هەتا رێکەوتی ٦ی رەشەمە ٦٤ زیندانی بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە زیندانەکانی ئێران و لەبەر چاوی گشتیی خەڵکدا ئیعدام کراون.
لە نێو ئەم ٦٤ هاووڵاتییە ئیعدام کراوەدا هاووڵاتییەکی ئەفغانیش کەلە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراوە، بەرچاو دەکەوێت.