کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی ژنان بەبۆنەی ٨ی مارس لەوڵاتی فینلاند سمینارێکیان بەڕێوە برد

14:05 - 22 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: سمینارێک بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژن لە شاری تورکۆ لە وڵاتی فینلاند بۆ مەجید حەقی و شەهێن بەهمەن سوڵتانی، رێک خرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٩ی رەشەمە، یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری تورکۆی وڵاتی فینلاند بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژنان سمینارێکی بۆ مەجید حەقی و شەهێن بەهمەن سوڵتانی بەڕێوە برد.
لەو سمینارەدا هەرکام لە کۆڕگێڕان ئاماژەیان بە بارودۆخی ژنان لە ئێران و بە تایبەت ژنانی کورد لە کوردستان کرد و هەریەک لە بواری سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەوە هەڵسەنگاندنی خۆیانیان کرد.

4016.jpg


هەڵسوکەوتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ژنان و رۆڵی یاسای بنەڕەتیی ئەو رێژیمە لە پێشێل کرانی مافی ژنانی ئێران، بەشێکی دیکەی باس و بابەتەکانی سمینارەکە بوو.
لە کۆتایی ئەم سمینارەدا بەشداران را و سەرنجی خۆیان خستە روو و دواتریش لەلایەن کۆڕگێرانەوە باس و لێکدانەوەیان لەسەر کرا.