کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتییەکانی ژنان و لاوانی دێمۆکرات لە وڵاتی نوروێژ دوو سیمینار بەڕێوە دەبەن

13:27 - 1 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: یەکییەتییەکانی لاوان و ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٣٠ رێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان و ٨‌ی مارس رۆژی نێودەوڵەتی ژنان دوو سیمینار لە نوروێژ بەڕێوە دەبەن.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆمیتەی گشتیی یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە نوروێژ بە بۆنەی ٨ی مارس، رۆژی نێونەتەوەیی ژنان، سیمینارێک بە بەشداریی گوڵاڵە کەمانگەر و عەبدوڵڵا حیجاب لە شارۆچکەی شێتن Skjetten بەڕێوە دەبەن.
ئەو سیمینارە رێکەوتی ٢٠‌ی رەشەمە بەرامبەر بە ١٠‌ی مارسی ٢٠١٣ بەڕێوە دەچێت.
هەر لەو پێوەندییەدا یەکیەتیی لاوان و ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سیمینارێکی هاوبەش و هاوشێوەی شارۆچەکەی شێتن بۆ عەبدوڵڵا حیجاب و گوڵاڵە کەمانگەر بەبۆنەی ٣٠ رێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ساز دەکەن.
ئەو سیمینارە رێکەوتی 12ی رەشەمە (٢‌ی مارس) لە شاری درامن بەڕێوە دەچێت.
یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکی هەیئەت ئیجرایی ئەو رێکخراوەیەدا، ٣٠ رێبەندانی ساڵی ١٣٢٤‌ی هەتاوییان وەک ساڵڕۆژی رێکخراوەکەیان دیاری کرد.