کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەكیەتیی لاوانی دێمۆكرات لە نوروێژ، بە مەبەستی یارمەتیی كوردانی سووریە چالاكییان بەڕێوە برد

19:20 - 24 رێبەندان 2712

كوردستان میدیا: گرووپی هونەریی یەكیەتیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ــ نوروێژ بە مەبەستی یارمەتیی كوردەكانی سووریە بەشدارییان لە كۆنسێرتێكدا كرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو گرووپە بە سەرپەرستیی ئیدریس مورادی بەڕێوەبەری گرووپی هونەری گشتیی یەكیەتیی لاوان ــ نوروێژ، بەشدارییان لەو كۆنسێرتە لە شاری ئۆسلۆدا كرد.
گرووپی هونەریی یەكیەتیی لاوان چەندین تابلۆی هەڵپەركێی ئەنجام دا.
لەو كۆنسێرتەدا ١١ رێكخراو و ٧ هەنەرمەندی گۆرانی‌بێژ ئامادە بوون.