کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران بۆ دروست کردنی سووتەمەنی چەکی ئەتۆم،هەوڵەکانی وەگەڕ خستووە

12:52 - 23 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: ئێران جارێکی دیکە بە دروست کردنی سووتەمەنیی چەکی ئەتۆم لە ئورانیۆمی پیتێنراو، لە هەوڵی کرێنی زەمەن لە کاتی دانووسانەکان دایە.


هەواڵدەریی رۆیتێرز بڵاوی کردەوە ئەگەری ئەوە لەئارا دایە ئێران سووتەمەنیی ناوکی لە ئورانیۆمی پیتێنراوی خۆی دروست بکات و ئەمەش پێش بە خولقانی قەیرانەکان کەئەگەری ئەوە هەیە هاوینی ساڵی داهاتوو بەرۆکی بگرێتەوە، دەگرێت.
بەپێی ئەم راپۆرتە ئەگەر ئێران رەوتی چالاکییەکانی پیتاندنی ئورانیۆم درێژە پێ بدات لە هاوینی ساڵی داهاتوو (مانگی ژووەن)، ئورانیۆمی پێویستی بۆ دروست کردنی بۆمبی ناوکی هەیە، قۆناغێک کە ئیسراییل بە هێڵی سووری لەقەڵەم داوە و راشیگەیاندووە، ئیزنی ئەوە نادات ئێران بگاتە ئەو قۆناغە.
ئەم سەرچاوە بڵاویشی کردووەتەوە کە دیپلۆماتکارەکانی سەربە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی لە ڤییەن گوتوویانە: لە رواڵەتدا ئێران رێژەیەکی کەم لەو ئورانیۆمە پیتێنراوەکەی کە رێژەی چڕیشی لە سەرەوەیە، بکاتە سووتەمەنیی ناوکی و بەم پێیە رێژەی ئورانیۆمی پیتێنراوی رێژیمی ئێران کەم دەکات.
یەکێک لەم دیپلۆماتکارانە وتیشی: بەم زوانە ژماردنی رێژەی کۆمگەکانی ئورانیۆمی پیتێنراوی ئێران دەست پێ دەکەین.