کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەحمەد شەهید: جیا بیران و ئۆپۆزیسیۆنی رێژیمی ئێران لە مافی سیاسیی و مەدەنیی بێبەرین

16:56 - 9 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: رێپورتێری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران وێڕای بە نادادپەروەرانە لە قەڵەم دانی هەڵبژاردنی سەركۆماریی رێژیمی ئێران وتیشی: جیابیرانی ئەو رێژیمە هیچ مافێكیان نیە.
ئەحمەد شەهید لەو باوەڕەدایە، بەپێی ئەوەی كە سەرجەم مافە سیاسیی و مەدەنییەكانی هاووڵاتیانی ئێران پێشێل كراوە، هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەروەرانە لە ئێران بوونی نیە.
ئەو رێپورتێرە ئاشكراشی كرد، ئەو كەس و لایانانەی كە جیا لە رێژیمی ئێران بیردەكەنەوەلە مافەكانیان بێبەری كراون و بەشێكیشیان لە وڵات وەدەر نراون.
ئەحمەد شەهید لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، بەپێی ئەو لێكۆلینەوەیانەی كە كراون بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و یەك لەوان كە هەڵبژاردنە لەو پەڕی خراپی خۆی دایە.

هەتا ئێستا رێپۆرتێری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ٤ راپۆرتی لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران پێشكەش بە شۆرای مافی مرۆڤ كردووە.
لە هەر چوار راپۆرتەكەدا دۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لە ئێران و سەركوتی جیابیران وەبەر چاو دەكەوت.