کوردستان میدیا: ئەرتشی ئازادی سووریە توانیی دەست بەسەر گەورەترین ناوەندی لێکۆلینەوەی ئەتۆمیی دیرالزوردا بگرێت.
کارناسانی نێودەوڵەتیی ئەتۆمی لەو باوەڕە دان، ئەو ناوەندە ئەتۆمییەی کە ئەرتشی ئازاد دەستی بەسەردا گرتووە، زۆربەی کەرەسە و شێوزای دروست کردنیشی، هاوشێوەی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و کورەی باکوورە.
ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە بڵاوی کردەوە، ئەرتشی ئازاد رێکەوتی ٤ی رەشەمە دوای شەڕ و بەربەرەکانێیەکی زۆر لەگەڵ هێزەکانی رێژیمی سووریە، توانیی ئەو بنکە ئەتۆمییە بخەنە ژێر رکێفی خۆیانەوە.
ناوەندی ئەتۆمیی دیررالزور ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرایلەوە بوردمان کرا.
رێژیمی سووریە دوای ئەو بوردمان کردنە، هیچ پەرچەکردارێکی لە خۆی نیشان نەدا و تەنانەت هەواڵی بورمانەکەشی بڵاو نەکردەوە.
شارەزایانی سیاسی هۆکاری ئەو بێدەنگیان گەڕاندنەوە بۆ ئەوەی کە سووریە سەرقاڵی دروست کردنی چەکی ئەتۆم بوو و نەویست ئەو مەسەلەیە ئاشکرا ببێت.
لەلایەکی دیکەوە شەڕ و پێکدادانەکان لە سووریە بەردەوامە و چالاکانی مافی مرۆڤ رایانگەیاندووە، نزیک بە ١٦٠ هاووڵاتی رۆژی هەینی ٤ی رەشەمە بە دەستی هێزە نیزامییەکانی سووریە کوژراون.
هەر لەو پێوەندییەدا رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٣ی رەشەمەش لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکدا نزیک بە ١٠٠ کەس لە سووریە کوژران.