کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد

22:09 - 14 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی چۆمی مەجید خان، چالاکییان بەڕێوە برد و ئەمەش خۆشحاڵیی خەڵکی ناوچەکەی لێکەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان، رۆژی ١٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە سەیرانگای قۆرغی قەرەگۆل سەربە ناوچەی چۆمی مەجیدخان ئاڵای کوردستان، ئاڵایەکیان بە رەنگی شین و یووبیلی حیزبی دێموکراتیان هەڵکرد.
هەڵکردنی ئەو ئاڵایانە لەلایەن ئەندامانی حیزبەوە خۆشحاڵیی خەڵکی ئاوایی و گەشتیارانی بە دواوە بوو و هەتا درەنگانی ئەو رۆژە هەر دەشەکانەوە.