کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی یەکیەتیی لاوان ڕێزیان لە ڕۆژی پێشمەرگە گرت

22:28 - 21 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، ڕێزیان لەو ڕۆژە گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە بەرەبەری ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان‏دا، نوێنەری کومیتەکانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نێو بنکەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، سەردانی بەشێک لە پێشمەرگە لاوەکان و ئۆرگانەکانی تێکۆشانی پێشمەرگە و پێشمەرگە بەساڵاچووەکانیان کرد و ڕێزیان لە خەبات و تێکۆشانیان گرت.

ڕۆژی چۆارشەممە و پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ١٩و ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، هەیئەتی هاوبەشی کومیتەکانی تیشک و ئاسۆ و ئازادیی یەکیەتیی لاوان لە چەند سەردانێکدا بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، سەردانی ژمارەیەک لە هاوڕێیانی پێشمەرگەیان کردووە.

هەیئەتی لاوان بە پێشکەش کردنی شاخەگوڵ و پێروزبایی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، زەحمەت و تێکۆشانی ئەو هاوڕێیانەی بەرز نرخاند.

12843.jpg