کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێک و پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموكرات ماڵئاوایی لە ژیان كرد

21:56 - 27 خەزەڵوەر 2715

كوردستان میدیا: محەممەدساڵح خۆشڕەفتار خەڵكی ناوچەی هەورامان، پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێكەوتی ٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی، محەممەدساڵح خۆشڕەفتار کوڕی محەممەد ناسراو بە محەممەدساڵح وەزڵێ خەڵكی ناوچەی هەورامان، لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

12607.jpg
محەممەدساڵح خۆشڕەفتار
ناوبراو هه ر لەسەرەتای خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات له ناوچەی هەورامان پەیوەست بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتەوە بوو و له هێزی شاهۆدا وەکوو پێشمەرگەیەک خەباتی خۆی دەستپێکرد و ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی بەهۆی هەندیک گیروگرفت وازی له خەباتی چەکداری هێنا و گەڕایەوه ناو بنەماڵەکەی و ناوبراو ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی جارێکی دیکه گەڕایەوه ناو حیزبی دێموکرات و تا ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی بۆ جارێکی دیکه لەسەر ئیجازەی حیزب گەڕایەوه نێوخۆی وڵات و وەکوو ئەندامیکی چالاک له پێوەندی لەگەڵ حیزبدا بوو و ئەرکی حیزبی بەڕیوە دەبرد.

کاک محەممەدساڵح هەتا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حێزبەکەی مایەوە.

تەرمی کاک محەممەدساڵح لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردا.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەس و كاری محەممەدساڵح دەكات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریك و بەشدار دەزانێت.