کوردستان میدیا: برای چالاکێکی سیاسیی کورد کە بە ناچاری وڵاتی بەجێهێشتووە، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە لەشاری سەقز، بۆ جاری دووهەم دەسبەسەر و لێپێچینەوەی لێ کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە چەند رۆژی رابردوودا هێزە ئیتلاعاتییەکان چوونەتە ماڵی ئازاد موسلم چالاکی سیاسی و وێڕای هەڕەشە لێ کردن، برای ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
هێزە ئەمنیەتییەکان موعتەسەم موسلم تەمەن ٣٢ ساڵیان لەگەڵ خۆیان بۆ ئێدارەی ئیتلاعات بردووە و لێپێچینەوەیان لێکردووە.
بە وتەی کەسێکی ئاگادار لەو مەسەلەیە، هێزە ئەمنیەتییەکان بە موعتەسەمیان وتووە، بۆی نییە لە شاری سەقز بچێتە دەر و ئەگەریش ویستی بۆ دەرەوەی شاری سەقز سەفەر بکا دەبێ، بە ئیزنی ناوەندە ئەمنیەتییەکان بێت و هەروەها پێشییان وتووە کە دەبێنهێنییەکانی ئازاد ئاشکرا بکات و هەتا بزانین لەگەڵ کێپێوەندیی هەبووە.
پێشتریش موعتەسەم لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.
ئازاد موسلم چالاکی سیاسیی کورد لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقزـەوە بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەندامەتی لە حیزبێکی دژبەری رێژیمی ئێران بە ٥ ساڵ زیندان، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی رێژیمی ئێران بە یەک ساڵ زیندان و بە تۆمەتی بێحورمەتی بە پیرۆزییەکانی رێژیمی ئێران بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
دادگای ئینقلابی شاری سەقز بڕیاریشی دابوو کە دوای تەواو بوونی حوکمەکەی ئەو چالاکە سیاسییە بۆ ماوەی ٩ ساڵ بۆ سیستان و بەلووچێستان دوور بخاتەوە.
ئەو چالاکە سیاسییە کوردە ماوەی ساڵێک لەمەوبەر وڵاتی ئێرانی بەجێهێشتووە و لە یەکێک لە وڵاتانی ئورووپایی گیرساوەتەوە.