رۆژنامە
تیڤی
گۆڤار
Kurdî
فارسی
كوردی
کوردستان میدیا
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سەرەتا
هەواڵ
حیزبی
تەشکیلاتی دەرەوە
کوردستانی
گشتی
مافی مرۆڤ
هەواڵ
ئامار
کۆمیتەی ناوەندی
ژووری هەواڵی کورد کاناڵ
وتار
فەرهەنگ و وێژە
وتووێژ
بەڵگەنامە
راگەیەندراوەکان
بەڵگەکانی کۆنگرە
ئەرشیفی کوردستان و کورد
شەهید سۆهەیلا قادری لە دیداری ژنانی پێشەنگ لە شاری کۆیە خەڵات کرا
دووباره گۆڕستانی نهمرانی دێموکرات
تووڕەبوونی ئێران لە ڕاپۆڕتی جاوید ڕەحمان
بزاڤی ژنان لە مێژووی نەتەوەی کورددا
ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٤٥
وتووێژی مایک پۆمپێئۆ لەگەڵ دوو دەوڵەتی ئورووپایی سەبارەت بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی
بەڕێوەچوونی دوازدەهەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی
سەردانی بنکەی سەرەکی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست لە لەندەن
هاونیشتمانیانی خۆشەویست! خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان! سەرەتا و لە بەرەبەری هاتنی ساڵی نوێی کوردەواریدا، بەناوی "ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران"ەوە، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی نوێبوونەوەی ساڵ و نەورۆزی ٢٧١٩ی کوردیتان لێ دەکەین. ئێوە خەڵکی مافخوازی کوردستان هەموو ساڵێک سەرەڕای فشار و چاودێریی چڕی هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، توانیوتانە نوێبوونەوەی ساڵ و ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکان بکەنە دەرفەتێک بۆ خۆشی دەربڕین و بانگەوازی ویست و داخوازییە نەتەوەیی و ئینسانییەکانی خۆتان وەک نەتەوەیەک کە تا ئێستاش لە سەرەتاییترین ماف و ئازادییەکان بێبەش کراوە. لە چەند ساڵی ڕابردوودا رێوڕەسمە نەورۆزییەکان لە کوردستان بە شێوەیەکی جیاواز لە هەمیشە بە پەیام و درووشم و هێمای تایبەتەوە بەڕێوەچوون کە نیشانەی بەرزیی ئاستی شعوور و هوشیاری نەتەوەیی و رێکخراوبوونی ئیرادەی گشتیی کۆمەڵگەی کوردستانە. بۆیە ئەمساڵیش پێویستە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە ئاستێکی بەرینتردا، بە ناو و دروشم و هێمای تایبەتەوە، یەکگرتووانە بەڕیوە بچن و بکرێنەوە بە دەرفەتێک بۆ گەیاندنی کۆمەڵێک مانا و پەیامی نەتەوەیی و شوناسخوازانە. بۆیە "ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران" هەر وەک لە لایەن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە چاوەڕوانی لێ دەکرا، لەم پێوەندییەدا یەکگرتووانە و لە سۆنگەی گرینگیدان بە زەروورەتی "یەکریزی" و "پێکەوەبوون" لە هەموو ئاست و بەستێنەکاندا، داوا لە خەڵکی کوردستان بە هەموو چین و توێژەکانییەوە دەکات: ١- رێوڕەسمەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لە ژێر ناوی "نەورۆزی سەمای ئازادی"دا بەڕێوە بچن. ٢- با درووشمی سەرەکیی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ئەمساڵمان، "یەکریزی و هاوکاریمان، ڕەمزی سەرکەوتنمانە" بێت. ٣- لە ڕێوڕەسمەکان دا لە "جامانە، هەوری و گوڵی سوور"، کەڵک وەربگرین. خەڵکی خاوەن هەڵوێستی کوردستان لانیکەم لە ماوەی تەنیا چەند مانگی ڕابردوودا زیاتر لە هەمیشە نیشانیان داوە کە یەكگرتووانە بەدەم بانگەواز و داوای هێز و لایەنە سیاسییەکانی خۆیانەوە دێن و چاوەڕوانیشیان - لە قۆناغی ئێستای خەبات دژ بە سیاسەتە دژیگەلییەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران - یەکگرتوویی و پێکەوە بوونە. خەڵکی کوردستان بەرانبەر بە کردەوە دژیگەلی و تێرۆریستیەکانی رێژیم؛ مووشەکبارانی بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی سیاسیی کورد، زانیار و لوقمان مرادی و ڕامین حوسێن پەناهی، لە رۆژی ٢١ی خەرمانان و هەروەها بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی لە ٢ی ڕەشەممەی ئەمساڵ، نیشانیان دا کە یەکگرتووانە بە گژ سیاسەتی دوژمنکارانەی رێژیمدا دەچنەوە و خاوەنداری لە خەباتی شوناسخوازانەی خۆیان دەکەن. بۆیە چاوەڕوان دەکرێ بە بۆنەی نوێبوونەوەی ساڵ و نەورۆزی ئەمساڵیشەوە، یەکگرتووانە بە وەڕێخستنی رێوڕەسمی گشتی و جەماوەری، خاوەندارێتی لە ماف و ئازادییە کلتووری و نەتەوەییەکانی خۆیان بکەن. لەم پێوەندییەدا ئەرکی وتاربێژان، شاعیران و هونەرمەندانە کە نێوەرۆکی قسە و بابەت و هونەرەکەیان، تەژی بێت لە پەیامی؛ یەکگرتوویی، نەتەوەیی و بەگژداچوونەوەی زوڵم و زۆری و سیاسەتە دژیگەلییەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی. با لە ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکانی ئەمساڵدا بە لەملکردنی "جامانە و هەوری" و بەدەستەوەگرتنی "گوڵی سوور" و بەرزکردنەوەی درووشمی "یەکڕیزی و هاوکاریمان، رەمزی سەرکەوتنمانە"، "سەمای ئازادی" بکەین و بیسەلمێنین کە لە وەدستهێنانی ماف و ئازادییەکانی خۆمان وەک نەتەوەیەک بەردەوام و شێلگیرین. نەورۆز لە هەمووان پیرۆز بێت. بەهیوای ساڵێکی پڕ لە دەسکەوت و سەرکەوتن بۆ بزووتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان. ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران ١٤ی ڕەشەممەی ١٣٩٧ [gallery columns="4" ids="41133,41138,41139,41134"] بۆ بینی
تراکاتی نەورۆز
بە پی دی ئیف چرکەبکە
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی نوێبوونەوەی ساڵ و نەورۆزی کوردەواری
بەرپرسی یەکیەتی خوێندکارانی کورد لەگەڵ نوینەری وەزارەتی پەروەردەی نۆروێژ کۆبۆوە
هولەند باڵوێزی خۆی لە ئێران بانگهێشت کردەوە
بەهرام قاسمی: زەریف ئاگاداری سەفەری بەشار ئەسەد نەبوو
مەحکووم کردنی چالاکێکی کرێکاری بە شەش ساڵ زیندان
کاک حەسەن ئەمینی کەسایەتیی ئایینی و نەتەوەیی کورد لە مانگرتنی مامۆستایان و فەرهەنگییانی ئێران و کوردستان پشتیوانی کرد.
ناکۆکییەکانی مەجلیس و دەوڵەت لە سەر زیاد کردنی مووچەی کارمەندان
<<
<
811
812
813
814
815
816
817
818
819
820
>
>>