کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد

03:21 - 16 رەشەمه 2718

بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتوە ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۱۲ی رەشەمەی ۱۳۹۷،بەرامبەر بە 03,03,2019 دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێمۆکرات لە شاری مهاباد کۆچی‌دوایی کرد. دایە عایشە هیندوەش هاوسەری خوالێخۆشبوو عەلی هیندوەش،پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و دایکی پێشمەرگەی شەهید ناسر هیندوەش و دایکی هاورێی حیزبیمان چالاک هیندوەش، لە دایک بووی شاری مەهاباد لەتەمەنی ٨۲ ساڵیدا بە هۆی راوەستانی مێشک کۆچی دوایی کرد و، دڵە پڕ لە ئاواتەکەی کە بۆ دیتنی رزگاری گەل و نەتەوەکەی لێی دەدا ،بەداخەوە لە لێدان کەوت. دایە عایشە دایکێکی وڵاتدۆست،پێشمەرگە ویست و، کوردپەروەر بوو .بەجۆرێک کە سەردانی بەشێکی زۆری گوند و ناوچەکانی کوردستانی بەدوای کوڕەکانی و پێشمەرگەکانی دێموکرات بە مەبەستی یارمەتی گەیاندن کردوەو لەو ئەوپەڕی ئازایەتییەوە خزمەتی بە تێکۆشەرانی دێموکرات کرد. تەرمی دایە عایشە،لە رۆژی ۱۲ی رەشەمە لە گۆرستانی مەهاباد بە خاک سپێردرا. ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە سەرجەم دایک و کەسوکاری تێکۆشەرانی دێموکرات، پرسەو سەرخۆشی خۆی پێشکێش بە بنەماڵەی دایە عایشە دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.