کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تووڕەبوونی ئێران لە ڕاپۆڕتی جاوید ڕەحمان

21:06 - 15 رەشەمه 2718

ناوەندی مافی مرۆڤی سەربە درەزگای دادوەری ئێران لە ڕاگەیێندراوێک‌ دا باسی لە هەڵسوکەوتی هەواڵنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ وڵاتی ئێرانی بە"سەرپێچی کارانە" ناوبرد و هەروەها بە ئاماژە بە بەڕیوەبەری گشتی ئەم ڕێکخراوە هەڕەشەی لە بچڕانی هاوکاری و پێوەندییەکانی لەگەڵ ئەم ڕێکخراوە کرد ئەم ناوەندە لە ڕاگەیێندراوەکەی دا "جاوید ڕەحمان" هەواڵنێری ڕێکخراوی نەتەەوکانی بە چالاکی و ڕاگەیاندنی بێ بنەما دژ بە ئێران تۆمەتبار کردووە هەر بەم بۆنەوە ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە "ئەگەر بەڕیوەبەری گشتی ڕێکخراوی نەتەەوکان نەتوانێ "جاوید ڕەحمان" لە تاوانەکانی ڕابگرێت بێگومان هاوکارییە بەربڵاوەکانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ شوورای مافی مرۆڤ لە پێوەندی لەگەڵ ئەم هەواڵنێرە دا دیسان لەبەر چاولێکردنەوە و لێپرسینەوە دەکەوێتەوە جاوید ڕەحمان هەواڵنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ وڵاتی ئێران دووەمین ڕاپۆرتی هەواڵی سەبارەت بە چۆنییەتی مافی مرۆڤ لە ئێران لە ڕۆژی چوارشەممە 8 ڕەشەمە ڕادەستی شوورای ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد کە لە کورتەی ئەم ڕاپۆرتە دا جەختی لەسەر درێژەدار بوونی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان ، لە چۆنییەتی پێدانی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ناوبرد. ناوەندی مافی مرۆڤی سەر بە دەزگای دادوەری ئێران ڕاپۆرتەکانی جاوید ڕەحمان ی بە نادرووست و بێ بنەما زانی. لە سێدارەدانی لاوانی تۆمەتبار،مافی ئازادی دەربڕین،بەڕیوەبردنی کۆبوونەوە کانی خەڵک، چۆنییەتی پاراستنی مافی کەمینەکانی نەتەوەکان و مەزهەبەکان،مافی بڕیاردانی دادپەروەرانە،مافی ژنان،دەسبەسەرکردنی ڕۆژنامەوانان و پارێزەران ، چالاکانی کرێکاری وچالاکانی سیاسی و مەدەنی ، هەموویان لەو بابەتانەن کە ناوبراو جاوید ڕەحمان باسی لێیان کردووە. هەروەها ناوبراو لە ڕاپۆرتەکەی دا باسی لە "هدایەت عەبدوڵڵاپوور" لاوی نزیک بە لە سێدارەدان کردووە و بە پێی ئەم هەواڵە هدایەت عەبدوڵڵاپوور لە دادگای ئینقلابی شاری ورمێ دا بە بێ پارێزەر تووشی ئەشکەنجە و ئازار بووە و حوکمی لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاوە.