![](/files/amini-2.jpg)
بەرپرسی شووڕای مەکتەبی قورئانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا وێڕای پاڵپشتی کردن لە مانگرتنی مامۆستایانی ئێران و کوردستان داوای کردوە کە مافەکانی ئەو چینە زەحمەتکێشە پێشێل نەکرێت و داواکارییەکانیان وەپشتگوێ نەخرێن.
لە بەشێک لە بەیاننامەی کاک حەسەن ئەمینیدا هاتووە:
.داواکاریی مامۆستایان کە بناغەدانەری زانست و مەعرەفەتن شتێکی یاساییەو، ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکی کۆمەڵگەیە کە ڕێز لە مامۆستایانی دڵسۆز و فیداکار بگرێت.
پێویستە کە مامۆستایان لە هەموو بوارەکانی ماددی و مەعنەوی پێگەیەکی باش و بەرزیان هەبێ ، بەڵام بەداخەوە لە وڵاتی ئێمەدا و بە تایبەتی لە کوردستاندا وا نیە.
لە کۆتاییدا کاک حەسەن ئەمینی بە باسکردن لە مافی ڕەوای مانگرتن لەو بارەوە پشتیوانی خۆی دووپات کردوتەوەو خوازیاری ئەوەیە کە بەرپرسان لە هەمبەر ئەو مانگرتنانە خەمسارد نەبن و بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایان و فەرهەنگییان هەنگاوی ئەرێنی هەڵێنن.
شیاوی باسە خولی سێیەمی مانگرتنی مامۆستایانی ئێران لە ڕۆژی ١٢ی رەشەمە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەستپێکردوە.
دەگوترێ مامۆستایانی زیاتر لە ٢٠ پارێزگای ئێران و کوردستان لەو مانگرتنەدا بەشدارییان کردوە.